بۆ ئازادكردنی برانسۆن ته‌نیا مۆڵه‌تی 7 رۆژ به توركیا ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
پارێزه‌ری ئه‌ندرۆ برانسون، ئه‌و قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌ی له توركیا به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له كاری سیخوڕی و پشتگیریكردنی تیرۆر له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ره، رایگه‌یاند، برانسون داواكاریه‌كی پێشكه‌ش به دادگا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بكرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له داواكارییه‌كه‌ی برانسۆندا داوا له دادگای توركی كراوه، قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر ناوبراو هه‌ڵگیرێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه، "پێویسته دادگا چاودێری له‌سه‌ر ناوبراو هه‌ڵگرێت و هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی نایاساییش له‌و بابه‌ته قه‌ده‌غه بكات".
ئيسماعيل جيم هالافۆرت، پارێزه‌ری برانسۆن له لێدوانێكدا بۆ رۆیته‌رز گوتی: "دادگا ته‌نیا 7 رۆژی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییه جێبه‌جێ بكات".
ئه‌گه‌ر له‌دادگا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی برانسۆن كراون پشتڕاستكرانه‌وه، ئه‌وا سزای زیندانیكردنی 35 ساڵ به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێندرێت، له‌كاتێكدا به به‌رده‌وامی ئه‌و قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ئاراسته‌ی كراون.
دوای ئه‌وه‌ی قه‌شه برانسۆن به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی تیرۆر و تێوه‌گلان له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی شه‌وی 15ی ته‌ممووزی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دواتریش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له توركیا كرد ناوبراو ئازاد بكات، به‌ڵام توركیا ئه‌و داواكاریه‌ی ره‌تكرده‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن گرژی تێكه‌وت و ئاڵۆزییه‌كان به ئاستێك گه‌یشتن، كه ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه و به‌رپرس و وه‌زیری توركیادا بسه‌پێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته نزمترین ئاست و 45%ى به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و ئابووری توركیا رووی له ئاقارێكی مه‌ترسیدار كردووه.
H.B