به‌كر بۆزداغ: گوله‌ن بۆ توركيا وه‌ك بن لادن وايه بۆ ئه‌مه‌ريكا
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى حكومه‌تى توركيا، به‌كر بوزداغ، رايگه‌ياند، "فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به نسبه‌ت توركياوه وه‌ك ئوسامه بن لادن وايه بۆ ئه‌مه‌ريكا".
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، توركيا چاوه‌ڕێ ده‌كات، "ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئه‌مه‌ريكا بڕيار له باره‌ى راده‌ستكردنه‌وه‌ى گوله‌ن بدات".
گوتيشى: "مانه‌وه‌ى گوله‌ن له خاكى ئه‌مه‌ريكا زيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌دات".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێويسته به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا واز له هه‌ڵوێسته‌كانيان بهێنن و ده‌ستبه‌ردارى گوله‌ن بن، چونكه زۆر بێ مانايه ئه‌گه‌ر گوله‌ن راده‌ستى توركيا نه‌كه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌مه‌ريكا و گه‌له‌كه‌ى چۆن ده‌يانڕوانييه توركيا، ئه‌گه‌ر په‌ناگه‌ى بۆ ئوسامه بن لادن دابين كردبا و راده‌ستى ئه‌مه‌ريكاى نه‌كردبايه‌وه".
به‌كر بۆزداغ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، "گوله‌ن له ئه‌مه‌ريكاوه چالاكى نه‌يارانه له دژى توركيا ئه‌نجام ده‌دات".
ئه‌نقه‌ره بڕواى وايه، گوله‌ن، كه سه‌رۆكى رێكخراوێكى په‌روه‌رده‌يى ئيسلامييه، له پشت ئه‌نجامدانى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016 بووه.
ئ.ر