بایدن لە ویلایەتێکی یەکلانەکراوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا

کاتی ماڵئاوایی یەکجاری ترەمپە

K24- هەولێر:

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لە ویلایەتی مەشیگن، بە فەرمی سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپدا بەدەستهێنا.

بۆردی نوێنەرانی مەشیگن بە فەرمی بڵاویانکردەوە، لەو ویلایەتەکەی ئەوان، جۆ بایدن سەرکەوتوو بووە.

بۆردەکە دەنگی لە بەرژەوەندی بایدن دا و ترەمپ بە کۆکردنەوەی تەنها یەک دەنگ لە چوار دەنگی ئەندامانی بۆردەکە، شکستی هێنا.

لە مەشیگن بایدن 156 هەزار دەنگ لە پێش ترەمپە، بەڵام ترەمپ رایگەیاندبوو، بەهۆی ساختەکاری بایدن پێش ئەو کەوتووە و ئەنجامەکەی رەتکردەوە.

تاوەکو ئێستاش، ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی ئەو براوە بووە.

AFP