لايه‌نه ناڕازييه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى و يه‌كێتى ره‌تده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لایەنە ناڕازیيەکان جارێکی دیکە رەتیانكرده‌وه، لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای گفتوگۆى نیشتمانی دەکەن، ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری ھاوپەیمانی بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى رايگه‌ياند، ئەم لەیەک دوورکەوتنەوەیەی نێوان لایەنەکان زیان بە ھاووڵاتیان دەگەیەنێت، بەڵام ناشکرێ ھەندێ لایەن ببنە خۆراکی چەند لایەنێکی دیاری کراو.
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌يلوولى داهاتوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوكات له به‌غدا ئه‌نجامه ره‌سمييه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى 12ى ئايارى رابردوو راگه‌يه‌ندران.
لايه‌نه ناڕازييه‌كان به تايبه‌تى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و هاوپه‌يمانى ديموكراسى و كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتووى ئيسلامى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى به ده‌ستيان هێناوه به ده‌نگى راسته‌قينه‌ى خۆيانى نازانن و بڕوايان وايه ساخته‌كارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئاياردا كراوه.
پارتى و يه‌كێتى داواكارن لايه‌نه كوردييه‌كان به يه‌ك پرۆژه‌وه رووبكه‌نه به‌غدا و دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان بكه‌ن. به‌ڵام لايه‌نه ناڕازييه‌كان ئه‌و داوايه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و له به‌رامبه‌ردا پارتى و يه‌كێتى به‌يه‌كه‌وه پرۆژه‌يه‌كى هاوبه‌شيان بۆ چوونه به‌غدا گه‌ڵاڵه كردووه و سه‌رقاڵى شه‌نوكه‌وكردنى پرۆژه‌كه‌يانن پێش ئه‌وه‌ى بچنه پرۆسه‌ى دانووستانه‌وه له به‌غدا.