خەڵكی مووسڵ نزا بۆ دۆزینەوەی تەرمەكان دەكەن
K24 - مووسڵ
ئەو بەلەمەی زیاتر لە 100 سەرنشینی لە رووباری دیجلە تیادا خنکا، ھێشتا لەسەر ئاوەکە وەستاوە، بە قسەی ئەو کەسانەی کە ھاووڵاتیانیان لەنێو رووبارەكە رزگار کرووە، ھێشتا تەرمی بەشێک لە قوربانییەکان لەنێو ئاوەكەدا ماون. ئافرەتێك کە کچێکی و سێ نەوەکانی لە رووداوەكە خنکاون و ھێشتا تەرمەکانیانیش نەدۆزراوەتەوە، نانێک دەخاتە رووبارەكە و دەست بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە و نزا بۆ دۆزینەوەی تەرمەكانیان دەكات.
گەڕان بەدوای تەرمەکان ھێشتا بەردەوامە، بەپێی ئامارەکان، ھێشتا زیاتر لە 50 تەرم لەنێو رووباری دیجلەدان و دەرنەھێنراون، کەسوکاریشیان لە نزیکەوە چاویان لە رووبارەكەیە و چاوەڕێی دۆزینەوەیانن.
رۆژی پێنجشهممه، 21ی ئادار/ مارسی 2019، بهلهمێكی پهڕاندنهوهی گهشتیاران له دوورگهی گهشتیاری باكووری رۆژئاوای مووسڵ، كه دهكهوێته سهر رووباری دیجله، نقووم بوو و به هۆیهوه زیاتر لە 100 كهس گیانیان له دهست دا و تا ئێستاش ژمارهیهك گهشتیار بێسهروشوێنن، كه زۆربهیان ژن و منداڵن.
ھ.م