ئاسایشی هه‌ولێر بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی سێتاقانی ده‌ستگیركرد
K24 - هه‌ولێر:
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا، ئاسایشی هه‌ولێر، سێ تاوانباری ده‌ستگیر كرد، كه دووانیان ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و ئه‌وه‌ی سێیه‌میش، به‌ر له چه‌ند رۆژێك گه‌نجێكی له گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی هه‌ولێر به كوردستان24 رایگه‌یاند، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ڵمه‌تێكدا، دوو تاوانباریان به ناوه‌كانی (ع. ا. م) له‌دایكبووی 1999 و (و. م. ع) له‌دایكبووی ساڵی 1990، له شوقه‌كانی هانا سیتی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه كه ده‌ستیان له كوشتنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، توانیویانه بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی سێتاقانیش ده‌ستگیربكه‌ن، كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی به شێوێندراوی له گه‌ڕه‌كی (هه‌ولێری نوێ) دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه، توانیویانه بكوژه‌كه بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن، ئاماژه‌شیان به‌وه كردووه كه تۆمه‌تبار دانی به تاوانی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌دا ناوه و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی شێواندووه، به‌پێی یاساش، سزاكه‌ی قورس‌تر ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه تۆمه‌تبار به‌ناوی (ن، ل، ع) له‌دایكبووی ساڵی 1989یه، له شه‌وی 5ی ئه‌م مانگه له گه‌ڕه‌كی سێتاقانی هه‌ولێر هاووڵاتییه‌كی به ده‌مانچه كوشتووه، دوای شێواندنی جه‌سته‌ی كوژراوه‌كه، ته‌رمه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی (هه‌ولێری نوێ) فڕێداوه.
ا. م