يه‌كێتى و هاوپه‌يمانى راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبه‌شيان بڵاوكرده‌وه‌

دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيان له‌ ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ، راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبه‌شيان بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:

يه‌كێتى و هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيان له‌ ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ، راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبه‌شيان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی روبەڕووی هاووڵاتیان بووه‌تەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەکان.

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 14ى ئەیلولی 2018لەشاری سلێمانی و لە ماڵی (کۆسرەت رسول علی) جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بە ئامادەبونی (د.بەرهەم سالح) سەرۆکی هاوپەیمانی کۆبونەوەی باڵای (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری) ئەنجامدرا.

لەکۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی روبەرووی هاوڵاتیان بۆتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەکان.

بڕیاریشدرا کۆبونەوەکان بەردەوام بن. 

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری

یەکێتی نیشتمانی کوردستان