سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری وزەی ئەمەریکا کرد

وەزیری وزەی ئەمەریکا گەیشتە هەولێر

K24- هه‌ولێر:

رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمەریکا، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە لایەن  سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لێکرا.

جەیمس ریچارد پێری ناسراو بە رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمەریکا و پێشتر 47 هەمین پارێزگاری ویلایەتی تێکساس بووە و لە ساڵانی 2000 بۆ 2015 وەک پارێزگار خزمەتی کردووە.

پێری لە ساڵی 2012 وەک سیاسەتمەدارێکی کۆماریی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید کرد، بەڵام دەنگی پێویستی نەهێنا.

لە 2ی ئاداری ساڵی 2017، بە 62 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 37 دەنگی نەخێر، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا دەنگی بەو کاندیدەی سەرۆک ترەمپداوە و بە فەرمی بووە وەزیری وزەی ئەمەریکا.

سەردانی ئەم وەزیرەی ئەمەریکا لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک رێککەوتون و سزاکانی سەر ئێرانیش تا دێن کاریگەری زیاتر لەسەر کۆماری ئیسلامی دروست دەکەن.

H.J