سه‌رۆک بارزانی ئیدانه‌ی رووداوه‌که‌ی گوندی فەرحاتیە ده‌کات
K24 – ھەولێر
سەرۆك مەسعود بارزانی، لە پەیامێكدا بە توندی ئیدانه‌ی رووداوی کوشتن و بێسه‌روشوێنکردنی ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی گوندی فەرحاتیەی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌کات و رایدەگەیەنێت "پێویسته حکومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کان به هه‌ماهه‌نگی سنوورێک بۆ ئەم جۆرە تاوانانە دابنێن".
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:...
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
زۆر به توندی ئیدانه‌ی رووداوی کوشتن و بێسه‌روشوێنکردنی ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی گوندی فەرحاتیەی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌که‌ین.
وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان بۆ که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌م رووداوه ده‌رده‌بڕین، جه‌ختیش له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که له پێناو به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان پێویسته حکوومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌کتر سنوورێک بۆ ئەم جۆرە تاوانانە دابنێن.
مسعود بارزانی
18ـی10ـی2020