گوگڵ هه‌ژماری دوو كه‌ناڵی ئێرانی بلۆك كرد

جیمه‌یڵی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌ش داخران

K24 – هه‌ولێر:

كۆمپانیای گوگڵ، به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌، هه‌ژماری دوو كه‌ناڵی ئێرانی داخست.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ژماری كه‌ناڵه‌كانی (TV press، TV Hispan) له‌ یوتیوب بلۆك كران و هه‌روه‌ها جیمه‌یڵی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌ش داخران.

كه‌ناڵی (Press tv)، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ له‌مڕۆوه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ ناو چه‌ناڵه‌كه‌یان و نامه‌یه‌كی گوگڵیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌، "به‌ هۆی پێشێلی سیاسه‌تی گوگڵ ناتوانن ده‌ستتان به‌ چه‌ناڵه‌كه‌تان رابگاته‌وه‌".