مووچە دابەش دەكرێت

ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەست پێدەكات

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان كرد و مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی وەزارەتی پێشمەرگە وەك یەكەم وەزارەت دابەش دەكرێت .

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی ھەرێم دەكرێت و مووچەی بەشێك لە لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت".

گوتیشی: "لەمەودوا پێشوەختە خشتەی دابەشكردنی مووچەی ھیچ وەزارەتێك راناگەیەندرێ و دابەشكردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن نانێردرێ، بەڵكو راستەوخۆ بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكان لە وادەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان ئاگادار دەكرێنەوە".