هاوپه‌يمانه نهێنييه‌كانى ئيسرائيل له ناو عه‌ره‌بدا كێن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده زۆرێك له وڵاتانى عه‌ره‌بى بانگه‌شه‌ى نه‌يارێتى ئيسرائيل ده‌كه‌ن، به‌ڵام ژماره‌يه‌كى به‌رچاو وڵاتى عه‌ره‌بى به نهێنى هاوپه‌يمانى ئيسرائيلن.
رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمزى ئه‌مريكايى له وتارێكدا په‌رده‌ى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ڵماڵيوه.
نيرى زيلبر، نووسه‌رى وتاره‌كه رايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا و به‌رپرسانى ئيسرائيل بڕوايان به‌وه هه‌يه كه پرسى ئاشتى هه‌رێمايه‌تى نێوان ئيسرائيل و وڵاتانى عه‌ره‌بى له قه‌يراندايه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: به گوێره‌ى راپۆرتى رۆژنامه‌ى هائارتسى ئيسرائيلى، ته‌لئه‌بيب هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى و هه‌واڵگرى له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ندا هه‌يه له باشوورى سووريا بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له پێشڕه‌وى ئێرانييه‌كان له‌و ناوچه‌يه‌دا بگرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هاوكارى ئيسرائيل و ئه‌رده‌ن نوێ نييه و ساڵى 2015 ئيسرائيل ژماره‌يه‌ك هێليكۆپته‌رى جه‌نگى جۆرى كوبراى نارد بۆ ئه‌رده‌ن.
يه‌كێكى ديكه له‌و وڵاته عه‌ره‌بييانه‌ى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل هه‌يه ميسره.
رۆژنامه‌كه له باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له سينادا ئيسرائيل هاوكارى ميسر ده‌كات و به‌رپرسه ئيسرائيلييه‌كان ئه‌وه به پێويستى داده‌نێن و به ئاشكراش باسى ناكه‌ن و زۆر چاودێريشيان خستووه‌ته سه‌ر كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرسه نه‌وروژێنن.
زيلبر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هه‌رچه‌نده ململانێى ئيسرائيل – عه‌ره‌ب كاريگه‌رى هه‌يه له‌سه‌ر ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌و وڵاته و وڵاتانى عه‌ره‌بى، به‌ڵام ئيسرائيل په‌يوه‌ندييه‌كى ئه‌منى توندوتۆڵى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتى فه‌له‌ستينى هه‌يه.
له باره‌ى وڵاتانى كه‌نداو، نووسه‌رى وتاره‌كه ئاشكرايكردووه، ئيسرائيل په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينى له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو هه‌يه، له‌وانه سعووديه و ئيمارات و په‌يوه‌ندييه‌كانيان به به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له بوارى ئاسايش و هه‌واڵگرى ناوده‌به‌ن.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواييدا راپۆرته هه‌واڵه‌كان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نهێنى نێوان گه‌وره به‌رپرسانى هه‌واڵگرى ئيسرائيل و هاوشانه عه‌ره‌به‌كانيان له وڵاتانى كه‌نداو ئاشكرا كردووه.
نيويۆرك تايمز باسى له‌وه‌شكردووه، چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌ى نێوان به‌رپرسانى خانه‌نشينى سعوودى و به‌رپرسانى ئيسرائيل جا چ له واشنتن بێت يان له ميونخ بێت و ته‌نانه‌ت له قودسيش به‌ڕێوه‌چوونه و ئه‌و پرسه ئێستا زۆرتر باوه.
ئيسرائيل له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداودا له رووى بازرگانى و ئابووريشه‌وه هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه و سه‌ره‌ڕاى به‌رهه‌مه كشتوكاڵييه‌كان، له رووى ته‌كنۆلۆژيا و ئينته‌رنێت و هه‌واڵگرى و ئاسايشى ناوخۆيى كه‌نداوه‌وه هه‌ماهه‌نگى و په‌يوه‌ندييان هه‌يه.