ڤیدیۆ...فیتەرێک فڕۆکەیەکی دزی

فڕۆکەی ئێف 15ی بۆ نێردراوە

K24 – هه‌ولێر:

کارمەندێکی فڕۆکەخانەی سیاتڵ لە ئەمەریکا، فڕۆکەیەکی جۆری هۆریزۆن ئەیر کیو-400 دەدزێت و پاشان لە رێگای فڕۆکەی جەنگی ئێف-15 رێگری لێدەکرێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی سی بی ئێس، رفێنەرەکە، فیتەربووە لە فڕۆکەخانەی سیاتڵ تاکۆما و بیری خۆکوژیی هەبووە.

بە گوتەی پۆلیس: "بەهۆی ئەوەی ئەو کەسەی فڕۆکەکەی رفاندووە، ئەزموونی فڕۆکەوانی نەبووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و فڕۆکەکەی لە نزیک دوورگە کێتۆرن تێکشکاندووە".

پۆلیس رەتیدەکاتەوە، ئامانجی تیرۆرستی لە پشت ئەو کارەوە هەبووبێت، زیانەکانیش هێشتا ئاشکرانەکراون، هۆکاری بەکارهێنانی فرۆکەی ئێف-15 بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گومانی هێرشێکی تیرۆرستی هاوشێوەی تەقاندنەوەی دوو تاوەری بازرگانی نیویۆرک لە ساڵی 2001 هەبووە.

H.J