"پۆگبا خۆی پێشكه‌شی ریال مه‌درید ده‌كات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، پۆگبا ئاره‌زووی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه مه‌دریدییه‌كه ده‌ربڕیوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی راسپاردووه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه پۆڵ پۆگبا یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد (مینۆ رایۆلا)ـی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێشوازی له هاتنی پۆگبا ده‌كات، چونكه پێیوایه ئه‌م یاریزانه فره‌نسییه زۆر گونجاوه بۆ ریال مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌راستی یاریگه قه‌ره‌بووی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی لوكا مۆدریچ بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه راهێنه‌ره نه‌رویجییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد (سۆلشایه‌ر) به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیرۆكه‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له پۆگبا ره‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و یاریزانه له كۆی 17 یاری، 9 گۆڵی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان كردووه.
ئه‌م راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی ماركا له كاتێكدایه كه پێشتر پۆگبا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه یاریكردن به درێسی ریال مه‌درید خه‌ونی هه‌موو یاریزانێكه.
پۆگبا گوتویه‌تی: من هه‌میشه پێموایه ریال مه‌درید یانه‌ی خه‌ونه‌كانه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین یانه‌كانی جیهان، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زینه‌دین زێدانیش راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه بێت زۆر نایاب و تایبه‌ت ده‌بێت كه له‌و یانه‌یه یاری بكه‌یت.
پۆگبای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، هاوینی 2016 له یانه‌ی یوڤێنتۆس به به‌های 94 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 37 یاری، 14 گۆڵ و 11 ئاسیستی تۆمار كردووه.