به ڤیدیۆ.. چێڵسی له 2018 یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
یانه‌ی چێڵسی دوای 6 یاری، یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له 2018 تۆمار كرد، ئێدین هازاردیش له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی ئه‌ورووپا ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 100 گۆڵ.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 جه‌نیوه‌ری 2018، له گه‌ڕی (24)ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی برایتۆن هێنا.
ئیدین هازارد، ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی له خوله‌كی 3ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌ی بلووزی بڕی، دواتر له خوله‌كی 6 ویلیان گۆڵی دووه‌می بۆ یانه له‌نده‌نییه‌كه زیاد كرد.
له گێمی دووه‌م، چێڵسی ئه‌نجامه‌كه‌ی دووهێنده لێ‌كرد، له خوله‌كی 77 هازارد دیسان گه‌ڕایه‌وه گۆڵی دووه‌می خۆی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
ڤیكتۆر مۆسیس، پێش فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه و به دیاریكراوی له خوله‌كی 89 گۆڵی چواره‌می چێڵسی تۆمار كرد و ئه‌وه‌ندی دیكه برینه‌كانی یانه‌ی برایتۆنی قووڵتر كرد.
یانه‌ی چێڵسی به شێوه‌یه‌كی كاتی به 50 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌م هه‌ڵكشا، یانه‌ی برایتۆن به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ بۆ پله‌ی شازده‌یه‌م داكشا.
گرینگ‌ترین رووداو و ئاماره‌كانی یارییه‌كه
ـ چێڵسی دوای 6 یاری یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له 2018 تۆمار كرد.
ـ ئیدین هازارد ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 8 گۆڵ.
ـ ئیدین هازارد ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له خوله ئه‌ورووپاییه‌كان گه‌یانده 100 گۆڵ، (36 گۆڵ به درێسی یانه‌ی لیل) و (64 گۆڵ به درێسی یانه‌ی چێڵسی).
ـ ئیدین هازارد له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر 30 یانه‌ی جیاواز یاری كردووه و تۆڕی 24 یانه‌ی هه‌ژاندووه.
ـ له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ، چێڵسی تووشی هیچ شكستێك نه‌هاتووه كاتێك گۆڵی یه‌كه‌می كرده‌وه، له 13 یاری ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كردووه و هه‌ر 13 یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
ـ ویلیان ژماره‌ی یارییه‌كانی له پرێمه‌رلیگ به درێسی چێڵسی گه‌یانده (50) یاری، له كۆی ئه‌م یارییانه ئاماره‌كانی بریتین له (35 بردنه‌وه، 7 شكست، 7 یه‌كسانبوون، 9 گۆڵ، 7 ئاسیست.