عێراق بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌نا بۆ وڵاتانی كه‌نداو ده‌بات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی عێراق به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پاره بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه به‌هۆی داكه‌وتنی نرخی نه‌وت، عێراق تووشی قه‌یرانی دارایی بووه، سه‌ردانی وڵاتانی كه‌نداوی كردووه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقی و بیانییه‌كان، عه‌لی عه‌للاوی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، چاوی به هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی دارایی، ده‌ره‌وه و وزه‌ی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه و داوای لێكردووه له‌ڕووی داراییه‌وه پشتگیریه‌كی خێرا و ده‌ستبه‌جێی عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌جێ بهێنێت، كه به‌رفه‌رمانبه‌رانی داوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بده‌ن، ئاخۆی به‌رپرسانی سعوودیه هیچ به‌ڵێنێكیان به عه‌للاوی داوه یان نا.
به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌للاوی بۆ وڵاتانی كه‌نداو، ئاژانسی فرانس پرێس له به‌رپرسێكی عێراقی گواستییه‌وه، بڕیاره وه‌زیری دارایی كه به وه‌كاله‌ت پۆستی وه‌زیری نه‌وتیش به‌ڕێوه ده‌بات، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كوه‌یت و ئیماراتیش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی داوای هاوكاری داراییان لێ بكات.
به‌پرسێكی دیكه‌ی عێراقی به‌و ئاژانسه‌ی راگه‌یاندووه، "عێراق پێویستی به زۆرترین بڕی نه‌ختینه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مووچه‌ی 8 ملیۆن فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی دابین بكات، كه مانگانه پێویستی به 4 ملیار دۆلاره".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، عێراق دووه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وته له ناوچه‌ی ئۆپیك، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا نرخی نه‌وتیش له بازاڕه‌كانی جیهان داته‌پینێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی ببێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه به رێژه‌ی 90% پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت و نه‌وتیش له ماوه‌ی ته‌نیا ساڵێكدا 5 ئه‌وه‌نده نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
H.B