هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا كۆتاييان هات و پرۆسه‌ى جياكردنه‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كان ده‌ستيپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانى توركيا كۆتايى پێهات و هاوكات پرۆسه‌ى ژماردنى ده‌نگه‌كان ده‌ستيپێكرد.
ئه‌مڕۆ ده‌نگده‌رانی توركیا به‌شداریيان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تیى وڵاته‌كه‌یان كرد.
دواى زیاتر له 10 ساڵ و نیو له گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا، پێده‌چێت ئه‌و حزبه و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر و سه‌ختی ببنه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته سه‌ره‌تای سیستمێكی تازه‌ی "سه‌رۆكایه‌تی جێبه‌جیكار" كه خه‌ونی ئه‌ردۆغان بووه‌و ماوه‌یه‌كی درێژه كاری بۆ ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی توركیا ساڵی 2017 له راپرسییه‌كدا یه‌كلاییان كرده‌وه.
ئه‌ردۆغان كه ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆكه به‌هێزه‌كه‌ی توركیا، له مێژووی توركیادا زۆرترین ناكۆكیی خوڵقاندووه‌و بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی دا له كاتێكدا ده‌بوو له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2019 ئه‌نجام بدرێت نه‌ك ئه‌مڕۆ. به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت زووتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌هێز و نوێی و زۆرانه‌ی بكه‌وێته ده‌ست كه له ساڵانی رابردوو نه‌یبووه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ده‌یه‌وێت به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه ئابوورییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی توركیا بكات پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ لیره 20% به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر دۆلار له ده‌ستدا. جگه له‌وه‌یش توندتر رووبه‌ڕووی كوردی باكووری كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه ببێته‌وه.
به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌ردۆغان حیسابی كاندیدێكی وه‌ك موحه‌ره‌م ئینجه‌ی نه‌كردبێت كه پارتی گه‌لی كۆماری بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دیاری‌یان كردووه. ئه‌و كاندیده‌ی ده‌ركه‌وت ئه‌دایه‌كی به‌ھێزی هه‌بوو له هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌دا.
ئینجه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له به‌رده‌م خه‌ڵكێكی زۆردا كه له ملیۆنێك كه‌س كه‌متر نه‌بوون له شاری ئیستانبوڵ به‌ڵێنیدا، خۆی و ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی دیكه كۆتایی به ئاراسته‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ردۆغان بهێنن كه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێكی داپڵۆسێنه‌ر ده‌ڕوات".
موحه‌ڕه‌م ئینجه گووتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وێت گوێ له ته‌له‌فۆنه‌كانیشتان ده‌گیرێت و سیخوڕێكردن به‌سه‌رتانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، ترس به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئینجه سه‌ركه‌وێت دادگاكان سه‌ربه‌خۆ ده‌بن و باری نائاسایی له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا هه‌ڵده‌گرم".
هه‌ڵبژاردنه‌كه كاتژمێر 8:00 ده‌ستیپێكردووه‌و نزیكه‌ی 60 ملیۆن كه‌س له كۆی 81 ملیۆن هاووڵاتی توركیا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆتايى پێهات.
به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كان ئه‌ردۆغان ناتوانێت له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌ركه‌وێت و پێشبینی ده‌كرێت بگاته گه‌ڕی دووه‌م كه له 8ـی ته‌مووز به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌و كاته‌یش پارتی داد و گه‌شه‌پێدان زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له ده‌ست ده‌چێت، ئه‌وه‌ش واتا زه‌نگی زیادبوونی گرژی نێوان سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له داهاتوودا.
جگه له ئینجه، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په له زیندانه‌وه ركابه‌ری ئه‌ردۆغان ده‌كات و چاوی له كوردی باكوور و توركه ئازادیخوازه‌كانه ده‌نگی پێبده‌ن و له په‌یامه ده‌نگی و ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌ڵێت: "كۆتایی به زۆر و سته‌م ده‌هێنێت".
ئه‌گه‌ر بێت‌و پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنێ، ئه‌وكاته بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا ئه‌سته‌م ده‌بێت بتوانێت زۆرینه به‌ده‌ستبهێنێت.
له دوا په‌یامیشیدا بۆ ده‌نگده‌رانی، ده‌میرتاش له زیندانه‌وه گووتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په نه‌گاته په‌رله‌مان، هه‌موو توركیا زیانی پێده‌گات، بۆیه پاڵپشتیكردنی هه‌ده‌په واتای پاڵپشتیكردنی دیموكراسییه‌ته".
ئ.ر