له به‌غدا شه‌ڕى عه‌شيره‌ته
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له به‌غدا رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ شه‌ڕێكى عه‌شائيرى له ناوچه‌ى سه‌درى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا روويداوه و چه‌كى سووك و مامناوه‌ندى تێدا به‌كارهێنراوه.
سايتى شه‌فه‌ق نيوز بڵاويكرده‌وه، شه‌ڕه‌كه له نێوان ئه‌ندامانى عه‌شيره‌تى ئه‌لحمران ئه‌لبومحه‌ممه‌د روويداوه.
سه‌رچاوه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، شه‌ڕ و پێكدادانى ئه‌و عه‌شيره‌ته بووه‌ته هۆى درووستبوونى پشێوى و ئاڵۆزى له ناوچه‌كه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه ئه‌منييه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنى شه‌ڕه‌كه روويان له شوێنى رووداوه‌كه كردووه.