بچووكترین نووسه‌ری كورد یه‌كه‌م كتێبی خۆی به زمانی ئینگلیزی بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئایه سه‌ربه‌ست، بچووكترین نووسه‌ره و یه‌كه‌م كتێبی خۆی به زمانی ئینگلیزی و به ناوونیشانی "خۆشبه‌ختی – Lucky"، بڵاوده‌كاته‌وه، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له گه‌شبینی ده‌كات.
مامۆستا عومه‌ر مزووری، به‌رپرسی رێكخراوی رێكخستنی ژیانی قوتابییان، كه رێكخه‌ری چالاكییه‌كه‌یه، رایگه‌یاند، ئایه سه‌ربه‌ست، پۆلی هه‌شتی بنه‌ڕه‌تییه له قوتابخانه‌ی سه‌روه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر، له كتێبه‌كه‌یدا باس له گه‌شبینی ده‌كات و له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی روونی كردووه‌ته‌وه كه مرۆڤ ده‌توانێت به‌سه‌ر هه‌موو گرفته‌كانی ژیانیدا زاڵ بێت.
مامۆستا عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نرخی كتێبه‌كه، 3 هه‌زار دیناره و ئایه بڕیاریداوه به واژۆی خۆی بیفرۆشێت و داهاته‌كه‌شی بۆ كاری خێرخوازی ته‌رخان بكات، روونیشی كرده‌وه، ئه‌و منداڵانه‌ی توانای كڕینیان نییه به‌خۆڕایی پێیان ده‌درێت.
ئ. م