به‌ڤیدیۆ.. دژه تیرۆرى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تۆڕێكی گه‌وره‌ی داعشیان ده‌ستگیر كرد
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌راتى گشتى دژه تيرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى دژ به رێكخراوى تيرۆريستيى "داعش"، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى به‌ڕێز دادوه‌ر، له ئۆپه‌راسيۆنێكى سه‌ركه‌وتوودا، له رێكه‌وتى 6-10-2018، توانى تۆڕێكى گه‌وره‌ى سه‌ره‌كى سه‌رچاوه‌ى دارايى رێكخراوى تيرۆريستيى "داعش" ده‌ستگير بكات كه له عێراق و سووريا كاريان ده‌كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى دژه تيرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دڵنيايىش ده‌داته هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان، كه تيرۆريستان هه‌رگيز ناتوانن ئارامى و سه‌قامگيرى هه‌رێمى كوردستان بشێوێنن و هه‌موو جموجوڵێكى تيرۆريستان و ئه‌وانه‌يش كه هاوكاريان ده‌كه‌ن له‌ژێر چاودێرى ورد دايه و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
H.B