باشووری کوردستان كاكه‌مين نه‌جاڕ: يه‌كێتى به‌ خۆشحاڵييه‌وه‌ پێشوازييان له‌ ديدگاى بارزانى كرد

كاكه‌مين نه‌جاڕ: يه‌كێتى به‌ خۆشحاڵييه‌وه‌ پێشوازييان له‌ ديدگاى بارزانى كرد
كاكه‌مين نه‌جاڕ، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و به‌شدار له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا له‌گه‌ڵ شاندی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دیدگای بارزانیمان به‌ یه‌كێتی گه‌یاند و ئه‌وانیش به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازیان لێكرد.

هاوكات كاكه‌مین نه‌جار جه‌ختیی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌زموونی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی كه‌ نزیكی پارتی و یه‌كێتی له‌ یه‌كتری بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆرگرنگه‌.

11-SideBarNewsReader