پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان حزبه‌كان به‌جیا كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/2/201 مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە جیا كۆببنەوە، بۆ تاوتوێكردن و پەسەندكردنی ئەو رێككەوتنە چوار خاڵییەی، كه شەوی رابردوو لە نێوان ئەو دوو حزبە واژۆ كرا. دوای پەسەندكردنیشی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئەو دوو حزبە كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام بدەن.
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه. به‌تایبه‌تی دوایین رێكككه‌وتنی سیاسیی نێوانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان.
هه‌روه‌ها پێش رۆژێكه له كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.
له دوا كۆبوونه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه رۆژی شه‌ممه 16/2/2019 به‌ڕێوه‌چوو، راگه‌یێنرا كه بۆ دوا بڕیار ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانیان.
بڕیاریشە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی حكومەت و رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی كۆببێتەوە.