سه‌دان كورد له لۆزانه‌وه به‌ره‌و جنێڤ به‌ڕێكه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
به درووشمى (نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كۆمه‌ڵكوژى عه‌فرين رابگره) نزيكه‌ى 1200 چالاكى كورد و جيهانى رێپێوانێكيان له لۆزانه‌وه به‌ره‌و جنێڤ ده‌ستپێكرد.
ئه‌مڕۆ 25 رۆژه هێرشى سوپاى توركيا و زياتر له 30 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى و سوپاى "سوورياى ئازاد" بۆ سه‌ر عه‌فرين به‌رده‌وامه.
له لۆزانه‌وه سه‌دان چالاكى كورد و رۆشنبير و ئه‌كاديميستى فره نه‌ژاد، بڕيارياندا به رێپێوان دوورى 60 كيلۆمه‌تر ببڕن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه كۆشكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ و ناڕه‌زايه‌تى له باره‌ى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌رببڕن.
رێپێوانه‌كه له ناوچه‌ى ئوچى شارى لۆزانه‌وه له سويسرا ده‌ستيپێكردووه.
ده‌ستپێكى رێپێوانه‌كه نزيكه له كۆشكى رۆمين، كه له 1923دا په‌يمانى لۆزانى تێدا واژوو كرا و نه‌خشه‌ى توركياى نوێ داڕێژرا و خه‌ونى كورد بۆ گه‌يشتن به ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌كه‌دا له‌بار برا.
ئيحسان كورت، يه‌كێكه له به‌شدارانى رێپێوانه‌كه و به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سويسراى راگه‌ياند، "ئه‌ردۆغان هه‌رگيز پێشبينى نه‌ده‌كرد، رووبه‌ڕووى به‌ره‌نگارييه‌كى به‌هێزى له‌و جۆره ببێته‌وه".
ره‌مه‌زان به‌يتار، گوته‌بێژى هاوپه‌يمانييه‌كى 80 رێكخراوه‌ييه رايگه‌ياند، تا ئێستا زياتر له 150 هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
خۆپيشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێزى ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بگرێت. داواش ده‌كه‌ن نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له ئه‌نجام بدات بۆ رێگه‌گرتن له روودانى كۆمه‌ڵكوژييه‌كى نوێ له عه‌فريندا.
ئه‌وان له‌سه‌ر چاكه‌ته‌كانيان نووسيويانه: "ئه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسيارێتى هه‌ڵبگرن، كۆمه‌ڵكوژى عه‌فرين بوه‌ستێنن".
لۆرانس فيهلمان ريال، ئه‌ندامى په‌رله‌مان له حزبى سۆسياليست، رايگه‌ياند، "جارێكيديكه كورده‌كان كراونه‌ته ئامانجى په‌لامارگه‌لێك، له كاتێكدا ئه‌وان به گيانى خۆيان به‌ره‌نگارى داعش بوونه‌وه".
گوتيشى: "توركيا خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى داعش ده‌كات، كاتێك كورده‌كان پێويسته له‌سه‌ريان به‌رگرى له عه‌فرين بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا ناتوانن به‌رده‌وام بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش".
سه‌رچاوه: سويس ئينفۆ، ئه‌نه‌فه
ئ.ر