گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ھەولێر و دیاربەكر دەستپێدەكاتەوە

"پێشانگای زێڕ و خشڵ لە دیاربەكر بەڕێوەدەچێت"

K24 - ھەولێر

سەرۆكی ژووری زێڕنگرانی دیاربكر، ئاشكرای دەكات لە چەند رۆژی داھاتوودا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ھەولێر و دیاربەكر دەستپێدەكاتەوە.

مستەفا ئەھوڵ، سەرۆكی ژووری زێڕنگرانی دیاربكر بە كوردستان24 راگەیاند: "لە 27 ی ئەم مانگەدا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ھەولێر و دیاربەكر دەستپێبكاتەوە و بەم بڕیارەش لە كاتێكدایە پێشانگایەكی زێڕ و خشڵ لە دیاربەكر بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 200 بازرگانی زێڕ لە ھەرێمی كوردستانەوە بەشداری دەكەن".

روونیكردەوە: "ئەو بازگانانەی لە ھەرێمی كوردستان بەشداری لە پێشانگاكە دەكەن، مامەڵەكانیان تەواو كراوە و ڤیزای سەرجەمیان دابینكراوە".