ئیسرائیل سروشتی جه‌نگی داهاتووی ده‌ستنیشان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی مه‌عارفی ئیسرائیلی، ئه‌ڤیغدۆ لیبرمان وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاندووه، جه‌نگی داهاتوویان له‌گه‌ڵ سووریا و لوبنان له‌یه‌ك كاتدا ده‌بێت و ته‌نیا میحوه‌رێكی شه‌ڕیان له باكوور یاخۆد باشوور نابێت.
لیبرمان گوتوویه‌تی "سوپای لوبنان سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ستداوه و بووه‌ته به‌شێكی دانه‌بڕاو له حزبوڵڵای چه‌كداری". لیبرمان ده‌شڵێت، سوپای ئیسرائیل ئاماده‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی ئێران له ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی كه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و ئه‌ڤیغدۆ لیبرمان وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ش ده‌یكه‌ن، كه گورزێكی كوشنده له حزبوڵڵای لوبنانی ده‌وه‌شێنن و بنكه‌ی سه‌ربازی ئێرانیش له باشووری سووریا خاپوور ده‌كه‌ن، كه‌ناڵی 12ی عبری راپۆرتێكی به‌ناوی "له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا هه‌موو مووشه‌كه‌كان ئامانجی خۆیان ده‌پێكن" بڵاو كردۆته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: به‌شێك له به‌رپرسانی پێشوو له كۆمپانیای "رافائێل"ی سه‌ربازی ئیسرائیلی هۆشداریان له‌باره‌ی فراوانبوونی كارگه‌ی وزه و كیمیایی له حه‌یفا داوه، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، بوونی ئه‌و كارگانه هه‌ره‌شه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئیسرائیل، كه له‌وانه‌یه له‌كاتی شه‌ڕدا ببنه ئامانجی بۆردومانی مووشه‌كی.
ئه‌و به‌رپرسانه هۆشداری ئه‌وه‌شیان داوه "هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن نه‌یارانی ئیسرائیله‌وه كاره‌ساتی گه‌وره بۆ ئیسرائیل به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه له مێژووی خۆیدا نه‌یبینیوه"، جه‌ختیشیان كردۆته‌وه، له شه‌ڕی داهاتوودا ته‌لئه‌ڤیڤ رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مووشه‌كه‌كانی حزبوڵڵا.
هه‌رله‌مباره‌یه‌وه شیك شاتنزبیرگه‌ر، جێگری سه‌رۆكی به‌شی مووشه‌كه‌كان له هه‌مان كۆمپانیا له‌لێدوانێكدا گوتی"له ساڵی 2006 فه‌له‌ستین و لوبنان مووشه‌كی پێشكه‌وتوویان نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا توانای مووشه‌كیان گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه له‌ڕێگه‌ی جی پی ئێسه‌وه ده‌توانن پاڵێوگاكانی نه‌وت له حه‌یفا بكه‌نه ئامانج".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، ئیسرائیل به‌پێی پێویست و به تێگه‌یشتنی خۆیان بۆ ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان، گروپه نه‌یاره‌كانیان ده‌كه‌نه ئامانج و گوێ به هیچ رێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به ئاگربه‌ست له سووریا ناده‌ن.