ئێران به فڕۆكه‌ی "كه‌وسه‌ر" وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاروباری سوپا و به‌رگری ئێرانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/11/2018 ئاشكرایكرد، تاران ده‌ستیكردووه به به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری"كه‌وسه‌ر" و له ناوخۆی وڵات‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و گشتگیر ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی ده‌كات.
ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران، به پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی گوتووه: "به‌بۆنه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌كه‌وه، به‌م زووانه ژماره‌یه‌كی پێویستی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه ده‌خرێنه خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه‌و به‌سه‌ر هێزی ئاسمانی ئێران‌دا دابه‌ش ده‌كرێن".
فڕۆكه‌ی "كه‌وسه‌ر" كه به‌رهه‌می ناوخۆیی ئێرانه، رۆژی 22/8/2018 په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا و حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له رۆژی پیشه‌سازی به‌رگری ئاماده‌ی بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی ئه‌وه‌ی بیرهێناوه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ناوخۆیی رێكخراوی پیشه‌سازی ئاسكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران و بۆ پاڵپشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌رهه‌مهێنراوه‌و په‌ره‌یپێدراوه، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی زۆره وه‌ك تۆڕی زانیاری دیجیتاڵی و داتای زانیاری سه‌ربازی و له نه‌وه‌ی چواره‌مه، شاشه‌ی نیشاندانی دیجیتاڵی جۆراوجۆری هه‌یه راداری پێشكه‌وتووی بۆ ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك و په‌یوه‌ستبوونی به كۆنترۆڵی مووشه‌كی بالیستی هه‌یه و له‌سه‌ر نه‌خشه ئامانجه‌كه‌ی ده‌دۆزێته‌وه و جگه له‌وانه‌ش تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌شی هه‌ن.