تیشكی خۆر نابینێ و له كون و دۆڵه‌كانی سێگۆشه‌یه‌كی سنووریدا خۆی حه‌شارداوه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و شكسته یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی به‌رۆكی رێكخراوی داعشی گرتووه، تا دێت رووبه‌ری خۆحه‌شاردانی له ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوه‌كه ته‌سكتر كردووه‌ته‌وه، كه له پاش ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له مزگه‌وتی نووری شاری مووسڵ له ته‌مووزی 2014، تا ئێستا له حه‌شارگه نادیاره‌كاندا ده‌ژی، هه‌ر چه‌نده چه‌ندین جاریش هه‌واڵی كوژرانی بڵاوكرایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری و بۆچوونی شاره‌زایان و به‌رپرسان، هه‌ر كاتێك شارێكی ژێر كۆنترۆڵی داعش ده‌كه‌وێ و یه‌ك له دوای یه‌ك ناوچه‌كانیان له ده‌ست ده‌چێ، وه‌ك مووسڵ و ره‌قه و ته‌له‌عفه‌ر و به‌م نزیكانه‌یش دێره‌زوور كه به‌رده‌وام فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردوومانی ده‌كه‌ن، ئیدی به‌غدادی زه‌مینێك نامێنێته‌وه خۆی تیدا حه‌شار بدات، جگه له ناوچه دووره ده‌سته چۆڵه‌كانی دۆڵی فورات له نێوان سنووری سووریا و عێراق و ئوردن، ئه‌ویش زۆری نه‌ماوه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بیگرێته‌وه‌و تونێله‌كانی لێبكه‌نه كونه مشك.
به‌ڵام ئه‌و ناوچه بیابانییه كه هۆزه سونییه‌كانی تێدا ده‌ژین، سه‌خته بۆ حكومه‌ته‌كان ده‌ستیان پێی بگات، دوا مۆڵگه و دوا هیوایه كه به‌غدادی و رێكخراوه‌كه‌ی بتوانن بۆ ساڵانی داهاتوو، شه‌ڕی چه‌ته‌گه‌ریی تێدا به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
هیشام هاشمی تویژه‌ری عێراقی و تایبه‌تمه‌ند به بزوتنه‌وه جیهادییه‌كان، به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی گوتووه: "پێده‌چێت ئه‌بو به‌كر به‌غدادی و عه‌بدوللـه‌تیف جبووری شۆفێره‌كه‌ی و مه‌سعوود كوردی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی بۆ ده‌كات، له دۆڵی فوراتی نێوان ئه‌لبوكه‌مالی سووری و قائیمی عێراقدابن، چونكه چه‌ندین جار له‌و ناوچه‌یه‌دا بینراون".
ئێستا رێكخراوی داعش پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و سیاسه‌تێكی هاوشێوه‌ی رێكخراوی تالیبان له دوای شكسته‌كانی ساڵی 2001 په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و توێژه‌ره "له رێكخراوێكه‌وه كه خاكیان به‌ده‌سته‌وه بوو ده‌گۆڕێن بۆ گرووپێك كه توانای هێرشی گه‌وره‌ی تیرۆریستیان هه‌بێت، چونكه شاره‌زایی سه‌ربازی و ئه‌منی گه‌وره‌یان هه‌یه تا كرده‌وه‌ی له‌و جۆره ئه‌نجام بده‌ن، جگه له‌وه‌ی پاره‌شیان له به‌رده‌ستدایه".
پێشتر زۆر هه‌واڵ له‌سه‌ر كوژرانی به‌غدادی بڵاوكرایه‌وه‌و هه‌وڵی زۆردراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوی ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پیاوه كه جارێك نه‌بێت ئیدی ده‌رنه‌كه‌وتووه، دوورنییه تا ئێستا زیندوو بێت و له ناوچه‌كانی دۆڵی فورات ئه‌مبه‌ره‌وبه‌ر بكات، چونكه جه‌نه‌راڵ ستیڤن تاونسێند، فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانانیش زانیاریی له‌وباره‌وه خستبووه ڕوو.
تاونسێند له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا گووتی: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌رپێكراوم نه‌بینیووه، یان زانیاری هه‌واڵگریی یان هه‌ر پروپاگه‌نده‌یه‌ك له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بێت و ئاماژه به مردنی به‌غدادی بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئاماژه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌وتۆ هه‌ن زیندووبوونی ده‌سه‌لمێنن".
پێیوایه "دواین جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعشدا، له‌و دۆڵه‌دا ده‌بێت و گوتوویه‌تی: "كاتێك ده‌ستمان به به‌غدادی رابگات، یه‌كه‌مجار هه‌وڵی كوشتنی ده‌ده‌ین، چونكه له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی بێ هیوا بووین و ئه‌نجامی نییه".
ئارۆن زیلین، شاره‌زای ئه‌مریكی، ئه‌ویش پێیوایه "به‌غدادی له‌و سێگۆشه سنوورییه، یان دۆڵه‌كانی نزیك رووباره‌كه خۆی حه‌شارداوه".
ئه‌و توێژه‌ره‌ی په‌یمانگای واشنتن بۆ سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت: "به‌غدادی و سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه، له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵی مانه‌وه له ژیان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه مه‌یدان".
ئه‌وه‌یشی گوتووه: "ئه‌وان په‌یڕه‌وی له‌و شێوازه ده‌كه‌ن، كه له نێوان سأڵانی 2009 تا 2012 له عێراق گرتبوویانه‌به‌ر، كاتێكك رێكخراوه‌كه‌ی پێشوو وه‌ك ته‌كتیكێك به ده‌ستی چه‌كدارانی هۆزه سوننییه‌كان رووخا كه ناوی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق) بوو".
به‌رپرسانی عێراقی پێیانوایه "ده‌ستڕاگه‌یشتن به به‌غدادی كاریكی ئاسان نییه، ئه‌و به ته‌واوی له شوێنێكی نهێنیدا ده‌ژی و ده‌وروبه‌ری به پیاوانی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی گیراوه و سه‌رده‌مێكی زۆره متمانه‌ی ئه‌وانی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و تیشكی خۆر نابینێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك نامه‌یه‌كی به ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه نوێیه‌كان پێناگات، به‌ڵكو نامه‌كانی به چه‌ندین ده‌ستدا ده‌گه‌یه‌نێته جێگه".
ئه‌و ناوچه‌یه‌شی گومان ده‌كرێت به‌غدادی تێدا بێت، ئه‌و هۆزه سوننییانه‌ی تێدا ده‌ژین، كه خاوه‌ن فكری سه‌له‌فین و چه‌كدارانی داعش وه‌ك پاڵه‌وان و رزگاركه‌ر و راوه‌ستاو به رووی ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا و عێراق ده‌بینن و زۆر به توندی دژی حكومه‌ته‌كانن.
داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا پشت به قاچاغچێتی ده‌به‌ستێت، ناوچه‌یه‌كی بیابانه و جگه له هۆزه‌كان، حكومه‌ته‌كان توانای ئه‌وه‌یان نییه كۆنترۆڵیان به‌سه‌ریدا هه‌بێت، هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌یشه كه پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكرا، رێكخراوی قاعیده دیارترین سه‌ربازگه‌كانی تێدا درووستكرد.