بڕیارێكی نوێ له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی له سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی باجده‌ر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پۆستێكدا، كه له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكرده‌وه، هۆكاری ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی روونكرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و ئاسانكاریكردن بۆ هاووڵاتیان"ـه.
مه‌سرور بارزانی، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "به ره‌چاوكردنی لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی قه‌یرانی دارایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا" ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه.
له ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "بڕیارمان دا به لێخۆشبوو‌ن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و سزا و سوانه‌ی له‌سه‌ر باجده‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی رابردوو له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه".
بڕیاره‌كه یه‌ك مه‌رجی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باجده‌ران بتوانن لێی سوودمه‌ند بن و مه‌رجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، باجده‌ران باجه بنه‌ڕه‌تییه‌كه بده‌نه‌وه به گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت و له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: "به مه‌رجێك تا (31/12/ 2020) پاكتاوی باجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بكه‌ن".
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، جووڵه‌ی ئابووری و بازرگانی له سنووره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری رووی له سستی كردووه.
هاوكات به هۆی ئه‌و په‌تایه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه، بازرگان و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی كاری ئازادن زیانیان به‌ركه‌وتووه و نه‌مانی جووڵه له بازاڕ و قه‌یرانی دارایی هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له خاوه‌ن كار و وه‌به‌رهێن و بازرگانان زیانیان به‌ر بكه‌وێت و وه‌ك پێویست توانای ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانیان له بازار نه‌مێنێت.
پێشتریش، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا، رایگه‌یاندبوو، "بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەر خێزانەکان".
له تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتیكردبوویه‌وه، كه وه‌ك حكومه‌ت "پشتگیریی خاوەنکاران و بەڵێندەر و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه كاری ئازاد ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاندبوو، هه‌موو ئه‌و باجده‌رانه ده‌به‌خشێت، كه "سزای باج نه‌دانیان كه‌وتووه‌ته سه‌ر".