سيستانى: پێويسته په‌له بكرێت بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى عه‌لى سيستانى له وتارى نوێژى هه‌ينيدا رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق به ده‌م داواكارى هاووڵاتيانه‌وه نه‌يه‌ت، ئه‌وا، شێوازى ديكه بۆ ده‌ربڕينى ناڕه‌زايه‌تى دێته ئاراوه.
عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لائى، نوێنه‌رى عه‌لى سيستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى به‌شێك له شيعه‌كانى عێراق رايگه‌ياند، پێويسته حكومه‌تى عێراق له‌وه بكۆڵێته‌وه، كه ده‌توانێت له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا چى بكات بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارى خۆپيشانده‌ران.
گوتيشى: پێويسته په‌له بكرێت له پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ت و راسپاردنى كه‌سێكى به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسيارێتى به ته‌واوى بگرێته ده‌ست و به‌هێز بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دارايى و ئيدارى كه ئێستا وڵات به‌ده‌ستيانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى داهاتوو و حكومه‌ت به‌ده‌م داواكارى خۆپيشانده‌رانه‌وه نه‌يه‌ن، ئه‌وا گه‌ل هيچ رێگه‌يه‌كى له‌به‌رده‌مدا نامێنێ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى به شێوازى ئاشتيخوازانه رێگه‌ى نوێ بگرێته به‌ر بۆ سه‌پاندنى ئيراده‌ى خۆى به‌سه‌ر به‌رپرساندان.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا نوێنه‌رى سيستانى داوايكرد، په‌له بكرێت له دانانى ياساى نوێ كه رێگرى بكات له پێدانى ئيمتيازى جۆراو جۆر به به‌رپرسان.
ئ.ڕ