نێیمار به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ پێكانه‌كه‌ی پاژنه‌ی پێی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه
نێیمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له مه‌شقه‌كانی ئه‌مرۆی پێكانه‌كه‌ی پاژنه‌ی پێی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و به‌هۆی ئازاره‌وه شوێنی مه‌شقه‌كانی جێهێشت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 19 حوزه‌یرانی 2018، به‌خێرایی هه‌واڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی نێیمار میدیاكانی جیهانی ته‌نی و پێشبینی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت به‌شداریی یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كۆسته‌ریكا نه‌كات، ته‌نانه‌ت مه‌ترسی دوورخرانه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كانی مۆندیال لێ ده‌كرێت.
ڤینسیه‌س رۆدریگێز به‌رپرسی میدیایی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی نێیمار به میدیاكانی راگه‌یاند كه نێیمار به‌هۆی یارییه‌كه‌ی پێشووی به‌رامبه‌ر سویسرا تووشی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی زۆر بووه و ئازاری له پاژنه‌ی پێی راستی پێشگه‌یشتووه و ره‌نگه به‌شداری مه‌شقه‌كانی داهاتووی به‌رازیل بكات.
به گوێره‌ی به‌شێك له میدیاكان هێشتا نێیمار له پێكانه‌كه‌ی پێشووی چاكنه‌بۆته‌وه كه له مانگی شووباتی رابردوو له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمانی تووشی بوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه نێیمار به پێكانه‌وه به‌شداری له مۆندیال ده‌كات، ته‌نانه‌ت تیتی راهێنه‌ری به‌رازیل پێش یارییه‌كه‌ی سویسرا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نێیمار به‌شێوه‌یه‌كی 100% ئاماده نییه.
به‌رازیل رۆژی هه‌ینی له دووه‌مین یاری خۆی له مۆندیالی رووسیا، له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره رووبه‌ڕووی كۆسته‌ریكا ده‌بێته‌وه.