به ڤيديۆ.. له ناو هۆڵى دادگا تۆمه‌تبار په‌لامارى شاهێدێكى دا و پۆليسيش كوشتى
K24 – هه‌ولێر:
له ناو هۆڵێكى دادگادا، تۆمه‌تبارێك به پڕتاو هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر شاهێدێكى دۆسييه‌كه‌ى و ده‌يه‌وێت بيكوژێت. بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه، له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
رووداوه‌كه له دادگايه‌كى ويلايه‌تى يوتاى ئه‌مريكا روويداوه.
تۆمه‌تباره‌كه، ته‌مه‌نى 25 ساڵه و په‌لامارى قه‌ڵه‌مێك ده‌دات و هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر شاهێدى دۆسييه‌كه‌ى و ده‌ستبه‌جێ پاسه‌وانى هۆڵه‌كه ته‌قه‌ى لێده‌كات و ده‌يكوژێت.
له لايه‌ن خۆيه‌وه پارێزه‌رى تۆمه‌تباره‌كه، رايگه‌ياند، هۆڵه‌كه پڕ بوو له پۆليس، ده‌كرا ده‌ستگيربكرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ى ته‌قه‌ى لێبكرێت.
گوتيشى: تۆمه‌تباره‌كه پێشتر تۆمه‌تى ئه‌ندامبوونى له باندێكى دزى و به‌كارهێنانى چه‌كى خرابووه پاڵ.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر