"عێراق دەبێ 20% مووچەی فەرمانبەرانی کەم بکاتەوە"

پەرلەمانتارێك زانیاری ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ پێدانی دەرماڵە لەلایەن بانکی نێودەوڵەتی و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی دەبێت عێراق 20% مووچەی فەرمانبەرانی کەم بکاتەوە.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق سوورە لەسەر کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە بودجەی 2018 ی عێراق.

راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەی نوێنەری حکومەتی عێراق و نوێنەرانی بانکی نێودەوڵەتی و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2018 هەردوولا جەختیان لەسەر کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بە بڕی 20% کردووەتەوە.

گوتیشی، هەرچەندە نوێنەری حکومەتی عێراق هەوڵیداوە بانکی نێودەوڵەتی و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لەسەر کەمکردنەوەی بڕی 20% ی مووچەی فەرمانبەران بکات، بەڵام رەتیانکردووەتەوە.