سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن له موقته‌دا سه‌در ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كردووه‌و به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی سائیروون وه‌ك لیستی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پیرۆزبایی لێكردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رۆژی 15/5/2018 هه‌ر یه‌كه له مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه لیستی حزبه‌كه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پیرۆزبایی كردن په‌یوه‌ندییان به موقته‌دا سه‌دره‌وه كردووه و به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی سائیروون كه سه‌در پاڵپشتی ده‌كات پیرۆزباییان له موقته‌دا سه‌در كردووه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستووه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ربڕیووه كه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی سائیروون له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامداوه‌و داوای له خوای گه‌وره كردووه برایه‌تی نێوان گه‌لانی عێراق پته‌وتربكات و خۆشه‌ویستی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته و ئیتنیك و تائیفه‌كانی عێراق به‌هێزتر بكات.
رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌چوو و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در پاڵپشتی ده‌كات، براوه‌ی یه‌كه‌مه.