هێلی ئاسمانی ئه‌رده‌نی گه‌شته‌كانی بۆ كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای هێلی ئاسمانی ئه‌رده‌نی ئاشكرای ده‌كات، مانگی داهاتوو گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به گوێره راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیاكه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان، هه‌فتانه ده گه‌شت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و 4 گه‌شتیشی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌بێت.
به‌هۆی بڕیارێكی حكوومه‌تی به‌غداوه، له 29ی ئه‌یلوولی 2017ه‌وه گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی راگیران و دوای رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گه‌مارۆ له‌سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌ڵگیرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ده‌ستپێكردن به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان.
ا. م