له‌ دهۆك 5 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

سه‌رجه‌میان پیاون و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 30 بۆ 38 ساڵیدایه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 5 كه‌سی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای دهۆك راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 5 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، "هەموو تووشبووه‌كان پیاون و دانیشتووی قەزای ئاکرێن، پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، تەمەنیان 38 و 37 و 37 و 36 و 30 ساڵن، دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری به‌غدا و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نموونەی پشکنینی تاقیگە، دەرەنجامه‌كانیان پۆزەتیف دەرچوون".

پێشتریش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوشێوه‌دا تووشبوونی كه‌سێك و چاكبوونه‌وه‌ی یه‌كێكی دیكه‌ی له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ په‌تای كۆرۆنا راگه‌یاند.

H.B