رۆناڵدینهۆ له‌یه‌ككاتدا دوو ژنی هه‌یه؟
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی به‌رازیل، رۆناڵدینهۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له یه‌ككاتدا ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ 2 ژن بكات و هه‌ردوو ژنه‌كه‌ش له یه‌ك كۆشك له شاری ریۆ دی جانیێرۆی به‌رازیل ده‌ژین.
رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵ و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستادا له نێو یه‌ك ماڵدا له‌گه‌ڵ 2 ژن به نێوه‌كانی (پرسیلا كۆیلۆ) و (بیاترێز سوازا) له كۆشكێكی بایی 5 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ژین.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه و به‌پشتن به‌ستن به میدیاكانی به‌رازیل، رۆناڵدینهۆ ده‌یه‌وێت له مانگی ئابی ئه‌مساڵ زه‌ماوه‌ندێكی گه‌وره ساز بكات و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هه‌ر 2 ژنه‌كه بكات.
به گوێره‌ی میدیاكان، رۆناڵدینهۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكات بۆ 6 ساڵ زیندانی ده‌كرێت، چونكه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ 2 ژن له به‌رازیل مامه‌ڵه‌یه‌كی نایاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی بدات سزای به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێت.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات ده‌بێت هه‌زار و پێنج سه‌د پاوه‌ند وه‌ك سزا بدات.