نێچیرڤان بارزانى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر پیرۆز ده‌كات

هیوادارم ئه‌م یاده‌ به ‌خێر و خۆشى بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه‌"

K24 – هه‌ولێر:

له‌ په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئيسلامى، پیرۆز كرد.

له‌ په‌يامه‌كه‌يدا هاتووه‌: "هیوادارم ئه‌م یاده‌ به ‌خێر و خۆشى بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه‌".

ده‌قى په‌يامه‌كه‌:

یادى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ)، له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت. هیوادارم ئه‌م یاده‌ به ‌خێر و خۆشى بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌موو لایه‌ك بیكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێكى تر بۆ هه‌وڵدان و كاركردن له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كولتوور و گیانى ئاشته‌وایى و لێبورده‌یى و چه‌مكه‌ مرۆییه‌كان له‌ناو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق و جیهانى ئیسلامدا به‌گشتى.

دووباره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌موو موسڵمانان پیرۆز بێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان

19/11/2018