به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی هۆكاری به‌خشینی 8 وڵات له كڕینی نه‌وتی ئێران ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نوێنەری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند: "واشنتن هیچ وڵاتێكی دیكه نابه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه به نه‌وتی ئێرانه‌وه بكات، پاش ئه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند".
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات، برایان ھۆك نوێنەری تایبه‌تی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند: "واشنتن ھیچ وڵاتێكی دیكە نابەخشێت بۆ ئەوەی نەوتی ئێران بكڕێت، ھۆكاری لێخۆشبوونی ئەو 8 وڵاتەش كه پێشتر رێگه‌ی پێداوون، بۆ رێگەگرتن بوو لە بەرزبونەوەی نرخی نەوت، بەڵام دوای كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، ھیچ وڵاتێك بۆی نییە نەوتی ئێران ھاوردەبكات".
مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو، بەبڕیارێكی ئەمریكا تا كۆتایی مانگی ئایار تەنیا 8 وڵات بۆیان ھەیە نەوتی ئێران ھاوردەبكەن و دوای تەواوبوونی وادەكەش ھاوردەكردنی نەوتی ئێران دەبێت بگاته ئاستی سفر.