كوردستان 24 به‌دوادچوون بۆ ئاودانی كێڵگه "به پاشه‌ڕۆ و ئاوی زێراب" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له گرته ڤیدیۆیيه‌ك ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تيیه‌كاندا كاردانه‌وه‌ی زۆری لای هاووڵاتیان دروستكردووه ده‌رده‌كه‌وێت، خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی له نزیك هه‌ولێر، پیسایی و بۆ ئاودانی كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه به‌كارده‌هێنێت.
په‌یامنێری كوردستان24 له‌و باره‌یه‌وه به‌دواداچوونی كردووه و ده‌ركه‌وتووه ڕووداوه‌كه راسته، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌و كاره هه‌ستاون ده‌ستگیركراون و سزای یاسایی ده‌درێن.
خاوه‌نی یه‌كێك له و كێڵگانه نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی ئاوی پیسی بۆ ئاودانی سه‌وزه به‌كار هێنابێت، به‌ڵام دیمه‌نه‌كانی ناو كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه، وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت نیشانی ده‌د‌ات كه كێڵگه‌كه به ئاوی زێراب و پیسایی ئاو دراوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆنێكی بێزاركه‌ری به‌و ناوه‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و به‌هه‌مه‌كانیان كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌یه، بۆیه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌ركی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كه‌انی دیكه‌شه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ كه پشكنین بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوی كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان بكه‌ن و هاوڵاتیان دڵنیا بكه‌نه‌وه له پاراستنی ته‌ندروستییان و خاوێنی به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان.