كەشناسی: بارانبارینی بەلێزمە و تەرزە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، و ئاشكرای كرد، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریاى سوور و دەریاى ناوەڕاست هەندێك کات چالاک دەبێت، بۆیە بارانبارین ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك شوێن بارانبارینی بە لێزمە و تەرزە دەبێت.

كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە "پێشبینى دەکرێت ئەو ناوچانەى بارانبارینى بە لێزمەى هەبێت بۆ سبەى بریتین لە (حاجى ئۆمەران، رواندز، سۆران، بارزان، مێرگەسۆر، شەقڵاوە و هەندێ ناوچەى دەوروبەرى - ئامێدى ئاکرێ، سەرسەنگ - رانیە و چوارقوڕنە و ناوچەکانى دەوروبەرى) جگە لە بارانبارین سبەى پێشبینى بارینى تەرزە دەکرێت، بە تایبەتى لەو ناوچانەى ئاماژەمان پێکردووە. کاریگەرى ئەم شەپۆلە چالاکە سبەى ئێوارە کۆتاىی دێت، بەڵام بارانبارین بە شێوەى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت".