ترهمپ گاڵتهیهكی خۆی كرد به راستی
K24 - ههولێر:
لە میانەی گوتارێکیدا لەبەردەم سەربازانی سوپای وڵاتەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە لەوەی ئەو واژۆ لەسەر یاسای پیدانی دەسەڵاتی بەرگری نیشتیمانی دەکات.
بە گوێرەی یاساکەش سەربازانی ئەمهریکا ئازادن لە بەکارهێنانی هەر چەکێک بۆ سەرکەوتن لە جەنگدا, هاوکات ترەمپ سووربوونی خۆی بۆ پێکهێنانی هێزی بۆشایی ئاسمان دەربڕی و گوتی: "بۆ بەرگری لە ئەمریكا, بەس نيیە تەنها لەبۆشایی ئاسمان بوونمان ههبێت, بەڵكو دەبێت كۆنترۆڵی بۆشایی ئاسمانیش بكەین".
ترەمپ لە بنكهی سەربازی "فۆرت دروم" لە ویلایەتی نیویۆرکەوە لە کاتی بەسەرکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، چەند پرسێکی پەیوەست بە ستراتیژی بەرگری وڵاتەکەی باسکرد، ترەمپ لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ئیمزا لەسەر یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگری نیشتیمانی دەکات.
ترهمپ له تارهكهیدا دهڵێت: "پێموایە کە جەنگاوەرانمان شایستەی ئەو چەکانەن کە بە وێنی خۆیان و بە ئازایەتی لە کاتی جەنگەکاندا بەدەستیان هێناوە، هەر بۆیە بڕیارمدا ئیمزا لەسەر یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگری نیشتیمانی بکەم تا جەنگاوەرانمان ئازاد بن لەوەی هەر چەکێکیان بوێت بەدەستی بهێنن و جەنگ و ململانێیەکان بە زووترین کات کۆتایی پێبهێنن".
بەپێی یاساکە هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ئازادن لەوەی هەر چەکێک بەکاربهێنن لە پێناو یەکلاکردنەوەی جەنگ بە کەمترین زیان، هاوکات ترەمپ باسی لەوە کرد، ئەمهریکا پێویستە ستراتیژێکی بۆ بەرگری هەبێ لە بۆشایی ئاسمان.
ترهمپ گوتیشی: "رکابەران و ناحەزانمان دەستیان بەوەکردووە پەیوەندییەکانمان و مانگە دەستکردەکانمان لە بۆشایی ئاسمان تێکبدەن، بەڵام ئێوە خەم مەخۆن ئێمە ستراتیژێکمان بۆ بەرگریکردن لە بۆشایی ئاسمان داڕشتووە و بەمزووانە پێشیاندەکەوینەوە".
ئەمە یەکەمجار نییە ترەمپ داوای پاراستنی بۆشایی ئاسمان دەکات، ئەو لە وتارەکەیدا جەختیکردەوە لەوەی دەبێ ئەمریکا لە بۆشایی ئاسمان باڵادەست بێ.
دۆناڵد ترهمپ له بارچهی چینهوه، دهشڵێت: "چین لەمدواییانەدا یەکەیەکی تایبەتی پێکهێناوە بە ئەنجامدانی کردەوەی جەنگی لە بۆشایی ئاسمان، ئێستا بۆشایی ئاسمانیش هاوشێوەی دەریا و زەوی و ئاسمان شوێنی جەنگە، بۆیە پیویستە ئەمهریکا تەنها لەوێ بوونی نەبێ، بەڵکو باڵادەست بێت".
بیرۆكەی دروستكردن و پێكهێنانی هێزی بۆشایی ئاسمان لە گاڵتەیەكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستیپێكرد كەمانگی ئازاری رابردوو باسی لەپێكهێنانی هێزێكی بۆشایی ئاسمان كردبوو بەڵام ئێستا گاڵتەکە بووەتە ڕاستی و تەنانەت مایک پێنس و جێمس ماتیس بەرگری لێدەکەن.
ا. م