ئارى هه‌رسين: پارتى پێشوازى له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى جڤاتى نيشتمانى گۆڕان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئارى هه‌رسين، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى پارتى، رايگه‌ياند، پێنج خاڵه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، مه‌رج نين و دنيابينى گۆڕانه بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه و ئه‌و دنيابينيه‌ش شتێكى ماقوڵه و پارتى پێيان ده‌ڵێت: "ڤێرى ڤێرى وێڵكه‌م".
ئارى هه‌رسين گوتى: هه‌موو خاڵه‌كانى راگه‌يه‌ندراوى جڤاتى نيشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌رێنين و ته‌نيا خاڵێكيان جێى مشت‌ومڕ ده‌بێت، ئه‌ويش په‌يوه‌سته به واده‌ى ريفراندۆمه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: پێشتر سه‌رۆك بارزانى باسى له‌وه كردووه، هه‌ر كه‌س پێى خۆشه ريفراندۆم دوابخرێت، زۆر باشه، به‌ڵام با جێگره‌وه‌ى ريفراندۆم ديار بكات، به‌ديلى ريفراندۆم چييه، ئه‌گه‌ر ئێمه ريفراندۆم نه‌كه‌ين، ئه‌دى چى بكه‌ين و به‌ديلمان چى ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵاميان نييه. پرسياره‌كه ئه‌وه‌يه كه‌ى كورد بڕيار له سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى خۆى بدات.
ئارى هه‌رسين ئه‌وه‌شى وت: پارتى له چوار خاڵدا هيچ كێشه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى گۆڕان نييه، ته‌نيا پرسى واده‌ى ريفراندۆمه‌كه‌يه و به بۆچوونى منيش ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى له گۆڕانن، بايى ئه‌وه گيانى وه‌رزشيان هه‌يه، كه ئێمه له‌گه‌ڵ چوار خاڵى ئه‌وان بين و ئه‌وانيش له‌گه‌ڵ خاڵێكى ئێمه رازى بن.
هه‌روه‌ها گوتى: هيوادارم براده‌رانى گۆڕان كه دێن بۆ دانووستان دوو پرس له‌گه‌ڵ خۆيان بهێنن، ئه‌وانيش، يه‌كه‌م: ئێمه‌ش داوامان كردووه به زووترين كات پرسى مووچه چاره‌سه‌ر بكرێت. دووه‌م: پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان. زۆر گرنگه تێبگه‌ين، به چ ئاليه‌تێك په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه.