سه‌رۆكی فلیپین له دژی ئه‌مریكا ده‌چێته لای پاڵه‌وانه‌كه‌ی خۆی
K24 - هه‌ولێر:
رۆدریگۆ دوتیرتی، سه‌رۆكی فلیپین، بۆ دیداری "پاڵه‌وانه‌كه" ده‌گاته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا و له‌گه‌ڵ ڤلادێمیر پوتین ده‌رباره‌ی كڕینی چه‌ك و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا و ده‌ربازبوونی له په‌یوه‌ندی دێرینی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا گفتوگۆ ده‌كات.
سه‌رۆكی فلیپین ماوه‌ی 5 رۆژ له رووسیا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و له‌و كاته‌وه‌ی ساڵی رابردوو هاتووه‌ته سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایی وڵاته‌كه‌ی، پێداچوونه‌وه‌ی به سیاسه‌ته‌كانی مانێلا به‌رامبه‌ر واشنتۆن كرد و ئه‌مریكا به دوو روو و پاوانخواز ناوده‌بات.
دوتیرتی، رۆژی پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ پوتین كۆده‌بێته‌وه كه به "پاڵه‌وانه‌كه‌ی خۆی" ناوی بردووه و ده‌رباره‌ی بوونی چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌شی نێوانیان وه‌ك راوكردن و دڵنه‌رمیش وه‌سفی كردبوو.
سه‌رۆكی فلیپین ده‌یه‌وێت له رووسیا مووشه‌كی ئاراسته‌كراو و كاریگه‌ری ده‌ستبكه‌وێت و دژی توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی باشووری فلیپین به‌كاریان بهێنێت. هه‌ر چه‌نده گوتبووی، بۆمبی زیره‌كی زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام به وردی ئامانجه‌كان ناپێكن".
سه‌رۆكی فلیپین پێشتر سه‌ردانی ئه‌مریكا و دیداری له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ره‌تكردبووه‌و گوتبووی" ده‌چمه رووسیا بۆ لای پاڵه‌وانه‌كه‌ی خۆم".