زێڕ بەرزترین ئاستی لە حەوت ساڵی رابردوو تۆمار کرد
K24 – ههولێر:
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو تۆمار کرد.
شەوی رابردوو، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بۆ هەزار و 700 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە، ئەمەش لە کۆتایی ساڵی 2012ـەوە، یەکەمجارە ئەو ئاستە بەرزەی زێڕ تۆمار بکرێت.
هەروەها، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شکستهێنانی دانوستانەکانی ئۆپیک، نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازڕەکانی جیهان بۆ 32 دۆلار دابەزی.
Reuters