به‌وێنه.. هێزێكی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌پێداویستییه‌كی زۆری سه‌ربازییه‌وه گه‌یشته خورماتوو
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقیه‌كان، ئه‌مڕۆ هێزێكی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبی به چه‌كێكی زۆره‌وه گه‌یشته خورماتوو و دواتر ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانی خورماتووه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه. وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، مه‌به‌ست له هێنانی ئه‌و هێزه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، خۆئاماده‌كردنی حه‌شدی شه‌عبییه بۆ شه‌ڕێكی دیكه، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی فراواندا، كه به‌نیازن له دژی ئه‌و گروپانه ئه‌نجامی بده‌ن، كه خۆیان به ئاڵا سپییه‌كان یاخۆد "سوفیانییه‌كان" ناساندووه.
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌بو ره‌زا نه‌جار سه‌ركرده‌ی میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، به‌منزیكانه ده‌ست به كێوماڵكردنی ئه‌و زنجیره چیایه ده‌كه‌ین كه به‌سه‌ر قه‌زای خورماتوودا ده‌ڕوانێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه له‌ناو ببه‌ین كه به‌خۆیان ده‌ڵێن "ئاڵا سپییه‌كان".
ئه‌و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختیشی كرده‌وه "ئه‌و گروپه له چه‌ندین گروپی جیاخوازی سوننی و پژاك و ئه‌حرار سوننه پێكهاتووه و ناویان له‌خۆ ناوه گروپی ئاڵا سپییه‌كان".