سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات

بەهۆی کۆچی دوایی باوکییەوە

K24 – هه‌ولێر:

بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی، سەرۆک بارزانی پەیوەندی بە ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی دووی پارتی، کرد.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 1ـی 5ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ڕاگەیاند بۆ كۆچی دوایی باوكی ئەحمەد كانی، مامۆستا ئەدهەم عەبدولجەبار عەبدوڵڕەحمان ئاغای دۆغرەمەچی و كوڕی مامۆستا (كانی) شاعیری گەورەی كورد.