له مووسڵ دوو حه‌شد به‌يه‌كياندا دا
K24 – هه‌ولێر:
له دواى كۆنترۆڵكردنى مووسڵ، يه‌كه‌م پێكدادانى چه‌كدارى له نێوان ميليشياكانى حه‌شد روويدا و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك چه‌كدار بريندار بوون.
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى عێراق له مووسڵ رايانگه‌ياند، له نێوان چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و چه‌كدارانى حه‌شدى نه‌ينه‌وا پێكدادان روويداوه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له مووسڵه‌وه به كوردستان 24ى راگه‌ياند، سه‌ره‌تاى پێكدادانه‌كه به شه‌ڕه ده‌ست بووه و دواتر په‌ره‌ى سه‌ندووه و چه‌كداره‌كان ته‌قه‌يان له‌يه‌ك كردووه و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك چه‌كدار بريندار بوون.
دواى شه‌ڕه‌كه هێزێكى ديكه‌ى سه‌ربازى گه‌يشتووه‌ته شوێنى رووداوه‌كه.
تا ئێستا ورده‌كارى شه‌ڕه‌كه و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى نه‌زانراوون.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له حه‌شدى نه‌ينه‌دا رايگه‌ياند، حه‌شدى نه‌ينه‌وا ويستوويه‌تى ناوبژى نێوان دوو ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى بكات، به‌ڵام ئه‌وان ته‌قه‌يان لێكردووه.