سه‌رۆك بارزانی بۆ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا: ریفراندۆم دواناخرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانویڵ ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆککۆماری فەڕەنسا ستایشی کوردستانی کرد و ڕۆڵی کوردستانی لە شەڕی داعش و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بەرز نرخاند.
هەروەها پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ "یەکپارچەیی عێراق" و "مافەکانی گەلی کوردستان لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا" خستەڕوو و داواشی کرد ڕیفراندۆم دوابخرێت.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆک و حکوومەت و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامیان بۆ کوردستان، ڕاشیگەیاند ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەرگای گفتوگۆش دانەخراوە و دوای ڕیفراندۆم، کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکات.