ئه‌ردۆغان: سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى له عێراق و سوورياوه لێمان ده‌كرێت وشك ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى مل بۆ فشاره ده‌ره‌كييه‌كان كه‌چ ناكات.
ئه‌ردۆغان، له وتارى شه‌شه‌م كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌ى، گوتى: "نه‌يارانى توركيا، فشارى ئابوورى دژى ئه‌نقه‌ره به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام توركيا رێڕه‌وى خۆى ناگۆڕێت".
گوتيشى: "هه‌رگيز ئه‌وان ناتوانن شكست به توركيا بهێنن".
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه، ئه‌مه‌ريكا ژماره‌يه‌ك سزاى ئابوورى به‌سه‌ر توركيادا سه‌پاند.
سزاكانى ئه‌مه‌ريكا، زيادكردنى باج بوو له‌سه‌ر به‌رهه‌مى ئاسنى ئێران و بلۆككردنى هه‌ژمارى بانكى هه‌ريه‌ك له وه‌زيرانى ناوخۆ و دادى توركى له ئه‌مه‌ريكا.
سه‌باره‌ت به ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپاى توركياش، ئه‌ردۆغان گوتى: "پێشتر لە جەرابلوس و ئەلباب و دوێنێ لە عەفرین چیمان کردبێت، بە درێژایی سنوورەکانمان لە سوروچەوە تا جزیر هەمان کار ئەنجامدەدەین".
هه‌روه‌ها گوتى: "سوورین لەسەر وشککردنی سەرچاوەی ئەو هەڕەشانەی لە سووریا و عێراقەوە لە وڵاتەکەمان دەکرێت بە هەر نرخێک بێت".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر