کونسوڵی فەڵەستین: بە گرنگییەوە دەڕوانینە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم

هیوادارین مەسرور بارزانی زیاتر هەرێم سەربخات

K24- هەولێر:

نەزمی حزوری، کونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، بە گرنگییەوە لە تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کابینەی نۆی حکومەتدا دەڕوانین.

کونسوڵی فەڵەستین گووتی، لەم کابینەیە لە پێناو پێشکەوتنی زیاتر، زۆرینەی لایەنەکان تێیدا بەشدارن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکان یەکبخات بۆ زیاتر سەرکەوتنی هەرێم و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

یەک ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، سەرەڕای ئاستەگەکان بەڵام حکومەت توانیویەتی بەشێکی زۆری کارنامەکەی جێبەجێ بکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستبەکاربوونی، هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەکەی راگەیاند و جەختی لەسەر کۆتاییهێنان بە گەندەڵی، ئەنجامدانی چاکسازی، سەروەری یاسا و نەهێشتنی نادادی کۆمەڵایەتی کردەوە.